٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٥

وەزیری دەروەی ئەڵمانیا بە مەبەستی نێوبژیوانیی نێوان ئێران و سعوودیا، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەم دوو وڵاتە دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فرانک ڤۆلتەرشتان مایەر، بە رۆژنامەی ئەڵمانیی" وۆڵت ئەم زونتاگ"ی گوت: تەنانەت ئەگەر لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆمانیش بێت، هەموو هەوڵمان دەخەینە کار بۆ ئەوەی قەیرانی ئێران و سعوودیا لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت و هەوڵ دەدەین دەرفەتی گفتوگۆکردن بمێنێتەوە.

شتاین مایەر دەڵێ: قەیران و تێکهەڵچوونی خۆێناوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا پێوەندیی قووڵی بە کێشەی نێوان شیعە و سوننە و کێبڕکێی نێوان سعوودیای سوننە و ئێرانی شیعەوە هەیەو هەردووکیان دەیانهەوێ دەستەڵاتی خۆیان بسەپێنن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، دەڵێ: دۆزینەوەی رێگە چارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریاش بێ هاوکاریکردنی دەستەڵاتەکانی ناوچەکە سەرناگرێت